ئیمان
ئه‌زانم جارێكی‌تر ناڕوێمه‌وه
ئه‌زانم
له گه‌ڵ وه‌رینی ئه‌م جاره‌م
له دێبه‌ری هیچ ئهشقێكا
به باڵای خوادا
ههڵنازنێمهوه.
ئه‌زانم
له سووتانی به‌ر برووسكه‌ی ئه‌م ئێواره‌وه
تا ماڵاواییم له خاك و له خوا
تازه دوو چاوی تاسه‌باری من
به دره‌ختی هیچ باڵایهكدا نابنه‌وه چرۆ
ئه‌زانم
پاش لێكترازانی من و تۆ
ده‌لاقه‌ی ژوان
به روومانا ههڵئهپێكرێ بۆ هه‌تا هه‌تا
سه‌رمامه…
هه‌ر ئێستاكه به ماچێكت دامگیرسێنه
وه‌كوو مناڵ
سه‌رم بگره له ئامێز و
به‌فری مه‌رگ
له كاكۆڵ و شانی رۆحم داتهكێنه