کوردەکانی تورکمانستان
مەبەست لە کوردەکان لە تورکمانستان ئەو کۆمەڵەیەیە کە لە لەدایکبوو یان نیشتەجێی تورکمانستانن و لە بنەچەدا کوردن. لە سەدەی ١٧دا، شا عەبباسی یەکەمی سەفەوی و نادر شای ئەفشاری گەلەهۆزێکی کوردی نیشتەجێکرد لەسەر سنووری نێوان تورکمانستان و ئێران. کوردی زیاتر هاتنە تورکمانستان لە سەدەی ١٩دا بۆ دۆزینەوەی خاکی داگیرنەکراو و خۆڕایی و دەربازبوون لە قاتوقڕی.
دوای هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سوور، گەلێ کورد ڕاگوێزران بۆ تورکمانستان. ستالین گەلێ کوردی ڕاگواست لەقەوقازەوە بۆ تورکمانستان لە ١٩٣٧ و دووبارە لە ١٩٤٤دا. لە ١٩٨٠کانەوە، کوردەکانی تورکمانستان کەوتونەتە بەر پڕۆگرامی تێکەڵکردن و تواندنەوە کە لەلایەن حکومەتەوە کۆمەکدەکرێ. لە سەردەمی کۆماری سۆشیالیستی سۆڤێتی تورکمان, کوردەکان خاوەنی ڕۆژنامە و خوێندنگەی خۆیانبوون، بەڵام لە سەربەخۆیی تورکمانستانەوە،