وبسایت خبری کوردنیوزر،خبرها و رویدادهای ایران و جهان و مناطق کردنشین را در معرض دید بازدید کنندگان وکاربران محترم قرارمیدهد.ولازم به ذکراست وبسایت کوردنیوزکاملامستقل و وابسته به هیچ یک از جناحهای سیاسی نمیباشد. باتشکر مدیر وبسایت :علیرضاحسینی سقز
مو حه ممد ئاراوه ند
26 / 10 / 1394 ساعت 3:56 | بازدید : 4235 | نویسنده : علیرضاحسینی سقز | ( نظرات )

ئوتو بیوگرافی مو حه ممد ئاراوند

ئه م بابه ته تایبه ته به ما لپه ری زمزیران

مرۆڤ له وه ته ی پێی ناوه ته چاخی زێڕینی پێشکه وتن،پێی خۆش بوه له کاتی ناساندنی خۆی کورته باسێک که پێوه ندیداره به مێژوی له دایک بون وئه و به سه رهاتانه ی که هاوته ریب بونه ده گه ڵ ژیانی خۆی ،بیخاته به رده م بیسه ران وخوێنه ران وخۆی به دوربگرێ له هه ر جۆره ده مارگرژیه ک له دوباره کردنه وه ی پێناسه و چۆنیه تی ژیانی وهه مو ڕوداوه هاوچه رخه کان.

له سه ره تایی ده سپێکی شۆرشی گه لانی ئێران،له ساڵی1357کۆچی ڕۆژی،له ڕۆژێکی پائیزی که هاوکاتبوه ده گه ڵ هاتنه وه ی براگه وره که م له سه ربازی، من(محمدآراوند) له گونده خنچیلانه که ی بازرگان سه ربه ناوچه ی نه ڵێنی مه نگوڕان،له دایک بووم.بابم پیاوێکی سه روڕوخۆش و ده م به پێکه نین وچوارشانه وبه ده ست وبازو بوه،خزمه تی مزگه وتی کردوه و بانگ وسه ڵاشی بۆ ئاوه دانی گوتوه.زۆر پیاوێکی ده نگ خۆش بوه،زۆربه ی به یتی قه دیمیانی زانیوه وبوخه ڵکیشی گوتونه وه.دیاره بابم نێوی عه وڵڵای حه مه ڕه سوڵی،خه ڵکی کانیه ڕه شی ده ربه ندی له ئه ودیوی گه رده نه ی زمزیرانی سه ربه مهابادێ بوه.به هۆی چه ندکێشه کۆمه ڵایه تی ئاودیوه ی مه نتیقه ی مه نگوڕان بوه و له گوندی گردنه ڵێن ته نیشت باستامبه گی ده گه ڵ دایگم،خه دیجه کچی مامه مینی ئه وێ زه ماوه ندی کردوه وخاوه نی چوار کوڕ وسێ کچ بونه که من له هه ر هه مویان چکۆله ترم.ساڵی1362له سێهه م مانگی به هاردا بابم کۆچی دوایی کردوه و ئێمه بودایکم به جێ ماوین.
به هۆی شوڕشه وه زۆرجار ماڵمان بۆته گۆڕه پانی مه یدانداری وپایه گای ئه نساروڵڵا وکیشه ی زۆرمان بۆدروست کراوه.ته نانه ت له بیرم دێ ساڵیک ئێمه خۆمان ده گه ڵ مانگاکان دا له ته ویلێ به تانه ی داران جێی خومان بڕیبۆوه و سه ربازانی ئه نسارئڵڵاش دیوه خان ودیوه ماڵیان له داگیرکردبوین.ژیانێکی به هه ژاری وسه گه مه رگیمان تیده په ڕاند.ساڵی1366-1367بو یه که م جار دوای شۆڕش گونده که ی ئێمه قوتابخانه ی هاتێ،من بوم به قوتابی،زۆرباشی وانه کانم ده خوێند وتیپه ڕم ده کردن،پیاو به خۆشی هه ڵانه ڵی به ڵام له پۆله کانی سه ره تاییدا هه میشه نمره ی بیستم وه رده گرت.ساڵی1372بۆدریژه دان به خوێندن من هاتمه خانێ،له ماڵی پورم ساڵی یه که مم تیپه ڕ کردوبۆساڵی دوهه م چومه ماڵی خاڵم،بۆساڵی سێهه م ئێترخۆم مزڵم گرتو ده گه ڵ دایکم ده ژیام،ئیتر له ساڵی1372ڕانه چومه وه دێی وهاوینان ده چومه قاچاغی جغاره و که لوپه لی دیکه.ساڵی1377له ڕشته ی زانسته ئینسانیه کان دیپڵۆمم وه رگرت وله به ناله باری بواری ئابوری ئیترنه متوانی درێژه به خوێندن بده م.ساڵی1378پائێزێ ژنم هێنا.دایکم باش نه بونه خۆشی ته نگی پێ هه ڵچنیبو،ته نها ئاواتی ئه وه بو من ژن بێنم ئه وجا بمرێ.به داخه وه پێنج ڕوژی بۆ  به هاری 1380مابون که دایکیشم کۆچی دوایی کرد.مه رگی دایکم بۆمن زۆرناخۆشترله وه ی بو که بگه ڕێته وه،چونکه ئه وکاته ی دایکم مرد ئه من له تارانێ سه ربازبوم ته نانه ت نه متوانی جه نازه که شی ببینمه وه که ئیستاش له سه رڵم که سه رێکی گرانه.ساڵی1383به یارمه تی چه ندێک له دۆستان وبه تایبه ت خێزانم توانیم له خه سته خانه دا ده ست به کاربم،سه ره تا به شێوه ی گری به ست له به شی خاوێنی کارم ده کردبوماوه ی ساڵی وڵاتم خاوێن ده کرده وه وخزمه تی نه خۆشه کانم ده کرد.به ڕیوه به ری خه سته خانه که خۆشی ده ویستم نازانم بۆچی،به ڵام له پائیزی85دابردمیه به شی چاودێری وپاراستن(نگهبانی)که ئێستاش به شانازیه وه هه رله وێ خزمه ت ده که م.هه روه ها ئێستا له زانکۆی په یامی نوری مهاباد له به شی زانسته سیاسیه کان خه ریکی خوێندنم.
له بواری هۆنه ریشه وه ده بی بڵیم من سه ره تا له براگه وره که م فێری هه موشتێک بوم.له پۆلی چواری سه ره تایی من چوارینه کانی مامۆستا هه ژارم هه مو له به رکردن.هه مو کتیبه کانی ماموستا هه ژارو هێمنم خوێنده وه هیچیان لی حاڵی نه ده بوم به ڵام هه ر ئاهه نگه که م پێ خۆش بون.له ساڵی ئه وه ڵی ڕاهنمایی بۆیه که م جارله ژیانم دا شیعرێکم بۆخۆم نوسی وله مه دره سه ی وته هه ری ئه وکات خوێندمه وه،شێعره که مه سنه وی بو که بو ڕۆژی موعه لیم نوسیبوم.زۆرله منداله هاوکلاسه کانم گاڵته یان پێده کردم ده ره قه تیشیان نه ده هاتم ناچاربه جێم ده هێشتن وچیم نه ده کوت.له سه ربازی کاتیکی زورم هه بو بو نوسین ئه وه ی به سه ر میشکم داده هات ده منوسیعزورم ده دراندن و هه ندێکیشم هه لده گرتن.زور هوگری ده نگی کاک ناسری ره زازی بوم،ده توانم بڵیم که س بارته قای ئه و کاریگه ری له سه ر ده رونی من نه کردوه،هه مو گورانیه کانیم له به ره ته نانه ت به ته نیای زورناره ناریان پێوه ده که م،زۆرم هاموشۆی مزگه وتان کردوه گوێم له زوربه ی ماموستایان ڕاگرتوه،تا ئه وکاتی فێربوم ده بی بوخوم بخوینمه وه .جه ندجارتاریخی ته بریم خویندوته وه،دروست بونی ماتریالیزمی دین له ڕونگه ی زانست،یارمه تی زوری دام تا باشترخوم بناسم وخۆم له کۆتی هه مو ئایدولوژیه کان ڕه ها بکه م ووه ک ومرۆڤێکی ئازاد بژیم که هیچم پێ له و ڕه هایه خۆشترنیه،ئیتر هیچ شتێک نیه تا لێی بترسم مه گه ر مرۆڤه ئایدۆلۆژیستو مه زهه بیه کان.ده توان بڵێم کاری نوسینی شێعرم له ئیمپڕاتوری گه وره ی شێعر حه زره تی شێرکۆبێکه س ڕا ده ست پێکردوه.گۆڕستانی چراکانی ته واو ناخمی جولاند.که شێعری ئافات ی شێرکۆم خوێنده وه ئیتر زانیم چ ئافاتێک به رۆکی خه ڵکی کورد وڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستی گرتۆته وه.له زۆربه فێستیواڵه شێعریه کانی ناوخۆی ڕۆژهه ڵات به شداریم کردوه . گوڤاری گه لاوێژ که له شاری شنو ده رده چێ هێندیک له کورته شێعره کانمی بڵاوکردوته وه.ئیستا له سه ر ئه م باوه ڕه م ده بی بایه خیکی گرینگ به زمان بدرێت به تایبه ت زمانی کوردی که له زوربه ی زمانه کانی دونیا ستانداردتره هه ربۆیه ش زۆرتر به کوردی شێعرده نوسم هه رچه ند چه ند شێعری فارسیشم هه ن به ڵام با درو نه که م نه ته وه په ره ست نیم به ڵام  نه ته وه ی خۆشم پێ له هیچ نه ته وه یه ک چکۆڵه ترنیه ،ئه گه رده رفه ت ره خسابا ئیستا ئیمه ش له گۆره پانی خه باتی سیاسی وئابوری وهونه ری و تێکنولوژی دا ئه سپی خۆمان لینگ ده دا.دیاره ئیستا من خاوه نی دو مندالم که گه وره که یان تریفه یه و زۆر وه ک خۆم ده چی و زۆریش خاوه ن به هره یه،کوڕه که شم کاک ڕێبازه و بۆ پۆلی دوی سه ره تای ده چێ.به ته مام له و یه ک دو ساله دا هه موشێعره کانم کۆ بکه مه وه وبیانکه م به کتێبیک وبیده مه ده ست خوێنه ران.



|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


مطالب مرتبط با این پست
می توانید دیدگاه خود را بنویسید


نام
آدرس ایمیل
وب سایت/بلاگ
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

آپلود عکس دلخواه:








منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
نظر سنجی

بنظرشماكدام يك ازشهرهاي كردنشين زيربيشترهدف تهاجم فرهنكي قراركرفته است؟

آرشیو مطالب
خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان kurdnews و آدرس kordstan.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را د




آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 5108
:: کل نظرات : 147

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 47

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 335
:: باردید دیروز : 3105
:: بازدید هفته : 18042
:: بازدید ماه : 67468
:: بازدید سال : 2199257
:: بازدید کلی : 6099436