وبسایت خبری کوردنیوزر،خبرها و رویدادهای ایران و جهان و مناطق کردنشین را در معرض دید بازدید کنندگان وکاربران محترم قرارمیدهد.ولازم به ذکراست وبسایت کوردنیوزکاملامستقل و وابسته به هیچ یک از جناحهای سیاسی نمیباشد. باتشکر مدیر وبسایت :علیرضاحسینی سقز
ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌ مه‌ترسی هاك كردن به‌دوره‌ یان نا؟
4 / 7 / 1391 ساعت 4:45 | بازدید : 4606 | نویسنده : علیرضاحسینی سقز | ( نظرات )

كرداری هاك كردن له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌و تۆڕه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ به‌سێرڤه‌ر و كلاینێت كارده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌بێ په‌یوه‌ندی روونادات، كه‌واته‌ هیچ هاك كردنێك به‌بێ په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپیوته‌ری هاككه‌ران و نێچیره‌كان روونادات، جا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ بێت، یاخود تۆڕێكی تری ناوخۆیی. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن پشت به‌كرداری په‌یوه‌ندی كردنی راسته‌وخۆ به‌و كه‌سانه‌ ده‌به‌ستن كه‌ مه‌به‌ستییانه‌، ئه‌مه‌ش له‌رێگای پرۆگرامێك ده‌بێت كه‌ دوو كۆپی هه‌بێت، یه‌كێكی له‌لای خۆیان ده‌هێلنه‌وه‌ و ئه‌وه‌كه‌ی تریشی بۆ كومپیوته‌ری به‌رامبه‌ر ده‌نێرن تا پرۆگرامه‌كانی ناوی بناسێت، دواتر له‌گه‌ڵ داگیرسانی كۆمپیوته‌ری نێچیره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ دروستكردنی چه‌ندان خاڵی لاواز (هۆڵ) له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌، به‌مجۆره‌ كرداری هاك كردنه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام هاك كه‌ران چۆن ده‌توانن پرۆگرامه‌كه‌ بنێرنه‌ ناو كۆمپیوته‌ری به‌رامبه‌ر؟

رێگاكان زۆرن به‌ڵام به‌گشتی ئه‌مانه‌ پیاده‌ ده‌كرێن:
1.  له‌رێگای پۆستی ئه‌لیكترۆنی: ئه‌م رێگایه‌ له‌هه‌موو رێگاكانی تر بڵاوتره‌، كه‌سی هاككه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی نامه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڵگری پڕۆگرامه‌كه‌یه‌، كاتێك كه‌ ده‌گاته‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر، سه‌ری سوڕده‌مینێ چونكه‌ زۆرجار به‌تاڵه‌، یاخود شتی وه‌های تێدا نووسراوه‌ كه‌ واتای گرنگ ببه‌خشن وه‌ك ئامۆژگاری و هه‌واڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر، یاخود پڕۆگرامه‌كه‌ له‌ناو فایل و وێنه‌ی هاوپێچی ئیمه‌یڵكه‌ ده‌دانێت. له‌كاتی داونلۆدكردن یاخود سه‌یف كردنی وێنه‌ یاخو فایله‌ هاوپێچكه‌، پڕۆگرامه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆكرده‌نی كارده‌كات به‌بێ روودانی هیچ گرفت و نیشانه‌یه‌ك.
2. ئه‌و كۆڕگه‌ و سایتانه‌ی كه‌ سه‌ردانیان زۆره‌: هاككه‌ره‌كان له‌رێگای فایله‌كانی كوكی (cookies) ئه‌م جۆره‌ مۆڵگانه‌ش به‌كارده‌هێنن. بۆ گه‌یاندنی پڕۆگرامه‌كه‌ به‌ كۆمپیوته‌ری نێچیره‌كه‌، چونكه‌ زۆرجار له‌ فایله‌كانی كوكی ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی ئایپی به‌كاربه‌ر سه‌یف ده‌بێت. به‌تایبه‌تیش ناوی به‌كاربه‌ر و پاسۆرد، ئه‌مانه‌ش له‌وكاتانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ده‌پرسێت "پاسۆرد بنوسه‌" و له‌ته‌نیشتیدا چوارگۆشه‌یه‌كی بچووك هه‌یه‌ ناوی "chick box". ئه‌نجام له‌ رێگای ئه‌م جۆره‌ سه‌یڤ كردنه‌، نوسخه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌ستنیشانكراو.
3.  له‌رێگای په‌یوه‌ندیكردنی كۆمپیوته‌ر به‌ئینته‌رنێت، ئه‌م رێگایه‌ش مه‌ترسیدارترین شێوازه‌ و ناونیشانی به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت.
جا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆمان دڵنیانبین و بزانین مه‌ترسی هاككه‌رانمان له‌سه‌ره‌، پێویسته‌ جاربه‌جار چاودێری كۆمپیوته‌ره‌كانمان بكه‌ین، ئه‌مكاره‌ش به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌بێت.
كلیك له‌سه‌ر start بكه‌ و پاشان كلیك له‌سه‌ر run له‌ناو ویندۆی ڕه‌ن ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ بنووسه‌ و ئۆكه‌ی بكه‌ cmd پاشان په‌نجه‌ره‌ی دۆس ده‌كرێته‌وه‌ و تێیدا ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ یه‌ك یه‌ك ده‌نووسین و ئینته‌رێك ده‌كه‌ین و تاقییان ده‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ نووسینی هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ ئه‌نجامی جۆره‌ تێستێكی تایبه‌ت به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان نیشان ده‌دات به‌م شێوه‌یه‌:
netstat حاڵه‌تی تۆڕه‌كه‌ ده‌بینین و هه‌موو ئه‌و پۆرتاانه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانمان.
netstat -a تێیدا ژماره‌ی ئه‌و "IP"یانه‌ و بارودۆخیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌.
netstat -e به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵه‌تی تۆڕه‌كه‌ به‌دیارده‌خات.
netstat -n ژماره‌ی ئه‌و پۆرت و ئایپیانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ كراونه‌ته‌وه‌.
netstat -p ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ به‌دیارده‌خات كه‌ به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ستن.
netstat -r ئامێری ڕاوته‌ر له‌ تۆڕه‌كه‌ت به‌دیار ده‌خات.
netstat -s حاڵه‌تی تۆڕه‌كه‌ و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی په‌یوه‌ندییان كردووه‌ له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ناردن و وه‌رگرتنی داتا و قه‌باره‌ی هه‌ڵه‌كان دیاریده‌كات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك بینیتان هه‌نگاوه‌كان زۆرن و كات و ماندووبوونی ده‌وێت، بۆیه‌ زۆر كۆمپانیا چاره‌سه‌ریان داناوه‌ و پرۆگرامی وه‌هایان داڕشتووه‌ له‌جیاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پرۆگرامه‌كه‌  هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ یه‌ك له‌و پرۆگرامانه‌ش كه‌ ئه‌و كاره‌مان به‌باشی بۆ ئه‌نجام ده‌دات ده‌توانی له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ داونلۆدی بكه‌یت:
freshsoftware.com
ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌بوونی په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ر كۆمپیوته‌رێك به‌ئامێره‌كه‌ی تۆ، ده‌توانیت روو له‌ په‌نجه‌ره‌ی Dos بكه‌یت و له‌وێ بنووسیت.
netstat-n ئه‌مه‌ش واتای گه‌ڕان به‌دوای ژماره‌ی ئای پی په‌یوه‌ندیكه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌نجامه‌كه‌شت بۆ ده‌رده‌خات به‌م شێوه‌یه‌:
Proto Local Address Foreign Address State
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ Foreign Addressـه‌ چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین لێكی بده‌ینه‌وه‌
Foreign Address State
212.123.234.200:8080 Established

واته‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی ئای پی كۆمپانیای ئینته‌رنێت پرۆڤایده‌ره‌كه‌یه‌ 212.123.234.200

ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌پاش ژماره‌ ئایپییه‌كه‌ دووخاڵ له‌سه‌ریه‌ك كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌پاش دووخاڵه‌كه‌ نووسراوه‌ 8080 كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ واتای ئه‌و پرۆته‌ كراوه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆ سوودمه‌ندی له‌ وه‌رگرتنی تۆڕه‌كه‌. بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ڵێم هه‌ركاتێك له‌م حاڵه‌ته‌دا ژماره‌ ئایپییه‌كه‌ت بینی و لێی دڵنیانه‌بوویت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ سه‌یری ژماره‌ی ئه‌و پۆرته‌ كراوه‌یه‌ بكه‌ كه‌ له‌پاش ژماره‌ ئایپییه‌كه‌ نووسراوه‌ چونكه‌ پۆتی 8080 پۆرتی یه‌كێك له‌ پرۆگرامه‌كانی هاك كردنه‌ و واتای ئه‌وه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆمپیوته‌رێكی تره‌وه‌ و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تر به‌ویستی خۆی ده‌توانێت كۆنترۆڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكات. له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته‌ پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆسی نوێكراوه‌ و ئاپده‌یت به‌كاربهێنێت، یاخود پرۆگرامی ئه‌نتی سپای وێری نوێ بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و پاككردنه‌وه‌ی له‌ فایله‌ سیخوریه‌كان به‌كاربهێنێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم باشتر وایه‌ به‌رده‌وام پڕۆگرامی فایه‌رۆل بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌كتیڤی بكه‌یت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ن، به‌م جۆره‌
Start – Control Panel - firewall windows ئینجا كلیك له‌سه‌ر onبكه‌.
سه‌رچاوه‌:compuhot.com



|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


مطالب مرتبط با این پست
می توانید دیدگاه خود را بنویسید


نام
آدرس ایمیل
وب سایت/بلاگ
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

آپلود عکس دلخواه:








منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
نظر سنجی

بنظرشماكدام يك ازشهرهاي كردنشين زيربيشترهدف تهاجم فرهنكي قراركرفته است؟

آرشیو مطالب
خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان kurdnews و آدرس kordstan.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را د




آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 5108
:: کل نظرات : 147

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 47

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 291
:: باردید دیروز : 5603
:: بازدید هفته : 14833
:: بازدید ماه : 182213
:: بازدید سال : 182213
:: بازدید کلی : 6331320