((دار و ده‌ریا))
به دوور و نزیکدا
دار و به‌رد ده‌بڕێ و
ره‌گاژۆ ده‌کاته رۆحی ده‌ریاوه
داری مه‌رگ! له په‌نجه‌ی ریشهکانییهوه
دڵۆپ دڵۆپ
ده‌تکێته ناو ده‌ماری مێهربانی ئاو و
ده‌بێته گه‌رای تۆفانێکی سووری سه‌رکێش
خوێنی ده‌م به هاواری بێ تاوانیی.
تۆفانێکی ئاوا مه‌زن:
له باوشیا قرچه قرچ ده‌شکێن،
ئه‌و که‌شتییانه‌ی خه‌ونی هه‌تا هه‌تای سه‌ر دڵی نه‌رم و بلاوێنی ئاویان ده‌دیت.
له باوشیا قرچه قرچ ده‌شکێن
ئه‌و که‌شتییه مه‌زنانه‌ی له ئه‌و که‌شتییه مه‌زنانه‌ی له پۆڵان.
"که‌شتیوانانی مه‌زن" له کوێن؟
که فه‌رمانی راوه‌ستان و
ته‌نانه‌ت
مه‌رگی وه‌ها تۆفانێکیش بده‌ن!